image

پەیامی کورد    ...      نووری مالکی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات " عێراق ووڵامێکی قورس بە ئیسرائیل دەداتەوە " .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان نووری مالکی ڕایگەیاند " ووڵامی عێراق بو ئیسرائیل زۆر قورس دەبێت ".

دەفتەری نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی پەرلەمانی " دەوڵەتی یاسا " و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند : ئەگەر پشتڕاست ببێتەوە ئیسرائیل  لە پشت هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر عێراق بێت وولامی بەغدا زۆر قورس دەبێت .

چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا چەند بەرپرسی پلە باڵای ئەمریکی ڕایانگەیاند " کە ئیسرائیل مانگی ڕابردوو لە چەندین نەوبەتی جیاوازدا ئەنباری چەک و تەقینەوەکانی بنکەی بەسیجی خەڵکی عێراقی بۆمباران کردووە .