
پەیامی کورد ... موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی گرینگ ڕادەگەینێت .
موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ژمارەیەك بڕیاری به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش، له‌نێوان پارێزگاكاندا هاتووچۆكردن قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، موسته‌فا كازمی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی په‌یوه‌ست به وه‌زاره‌ته‌كانی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان راسپاردوه و ده‌سه‌ڵاتی پێداون، ببنه لایه‌نێكی چاو‌دێر له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و غه‌رامه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه سه‌رپێچی له بڕیار و رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و ته‌ندرووستی نیشتمانی ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، بڕیار دراوه به قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان جگه له دۆسیه‌ی مرۆیی تایبه‌ت و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان.
موسته‌فا كازمی رایگه‌یاندوه، هه‌موو جۆره كۆبوونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنێكی نێوان هاووڵاتیان قه‌ده‌غه ده‌كرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێكاری پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر، به‌تایبه‌ت بۆ رێگریكردن له چالاكیه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، چوونكه ئه‌و چالاكیانه یه‌كێكن له مه‌ترسیدارترین هۆكاره‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نێوان هاووڵاتیاندا.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق داوای له‌وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان كرد، كارئاسانی بۆ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بكه‌ن و گرینگی پێبده‌ن، چوونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه له‌كۆتایی نزیكده‌بێته‌وه، چالاكییه په‌روه‌رده‌یییه‌كان پێویستیان بهئینتهرنێتێكی به‌هێز هه‌یه كه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی په‌ك نه‌خات.
له‌راگه‌ێندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندرووستی و نیشتمانی، په‌یمانگا حكوومی و ئه‌هلیه‌كان ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها تاوه‌كوو رۆژی 8-3-2021 به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و به‌ره‌چاوكردنی دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنتێك بنوسە: