image

پەیامی کورد     ...    لە سەفەری نهێنی ناتانیاهوو وسەرۆکی مووساد بۆ عەرەبستان ٢ ئامانجی گرینگ جێبەجێ دەکرێت .

بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یووسی کۆهێن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مووساد لە سەفەرێکی نهێنی و شاراوەدا بۆ ووڵاتی عەرەبستانی سەعوودی لەگەڵ مایک پۆمپێئۆ و موحەمەد بن سەلمان ، دانیشتنێکی ٥ کاتژمێری یان تێپەڕاندووە کە ئەمە نیشانەیەکی گرینگ لە ڕوودانی چەند ئامانجێکی گرینگە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا . لەم دیدار و چاوپێکەوتنەدا کە دانیشتنی جۆربەجۆر لە لایەن مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام دراوە دەتوانێ ٢ ئامانجی گرینگ لە خۆ بگرێت کە بریتین لە 

  • ئامادەبوون بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئێران یا خود گرووپگەلی سەر بە ئێران کە ئەو ووڵاتە پاڵپشتی یان لێوە دەکات و بە فەرمانی ئەوان کارەکانیان جی بەجێ دەکەن .
  • ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و عەرەبستان دەگەێنێت .

هەروەها مایک پۆمپێئۆ لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە ، وەزارەتی دەرەوە هەموو هەوڵە پێویستەکان ئەنجام دەدات بۆ ڕاگواستنی هێز بۆ تیمەکەی جۆ بایدن .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مایک پۆمپێئۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ، وەزارەتی کاروباری دەرەوە بۆ ڕاگواستنی دەسەڵاتەکان بە دەوڵەتی جۆ بایدن نوێنەری حێزبی دیمۆکرات ، کە سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری دا ڕاگەیاند ، بە پێی یاسا هەر شتێک کە پێویست بیت ئەنجام دەدرێت .