image

پەیامی کورد    ...      لە ئێران جگە لە مەترسی کرۆنا بۆ سبەی دووشەممە هۆشداری مەترسیدار ڕاگەێندرا 

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە میدیاکانی ناوخۆی ئێران جگە لە مەترسی ڤیرووسی کرۆنا کە ئێستا هەموو ئێرانی خستووەتە مەترسییەوە بەڕیوبەری گشتی بەڕیوبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی ئێران ڕایگەیاند : بە ئەگەری زۆر لافاوی زۆر بەهێز لەگەڵ هاتنی بای تووند بۆ زۆربەی پارێزگا و شارەکانی ئێران لە سبەی دوای نیوەڕۆوەوە پێش بینی دەکرێت .

بەڕیوبەرایەتی کەشناسی ئێران ڕایگەیاندووە : سبەی ئێران بەرەوڕووی بارینی زۆر بەهێز و بەلێزمە دەبێتەوە بە تایبەتی پاریزگاکانی باشوور و باشووری ڕۆژئاوا ، ناوەند و باکووری ڕۆژئاوای ئێران لەگەڵ هاتنی بای زۆر بەهیز بەرەوڕوو دەبێتەوە و هەر بەم پێیە کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی ووزە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەرجۆرە دۆخێکی نالەبار لە ئامادەباشی تەواودان .هەروەها پلەکانی گەرما بە شێوەیکی بەرچاو دادەبەزێت .

هاتنی بارینی بەهێز زیاتر پارێزگاکانی ئێسفەهان ، چوارمەحاڵ و بەختیاری ، ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی خووزستان ، ئیلام ، هەمەدان ، قوم ، مەرکەزی ، تاران ، ئەلبۆرز ، کرماشان ، خۆراسانی ڕەزەوی ، باکوور و باشوور هەموو لە مەترسی لافاو سەرڕێژ بوونی ڕۆخانەکاندان .