image

پەیامی کورد     ...   لە هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ٥١ چەکداری سەر بە ئێران و ووڵاتێکی دیکە کوژران

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 13-1-2021) رایگەیاند فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەچڕی ئەو ناوچەیەیان بۆردوومان کردووە کە لە شاری دێرەزوور بۆ ئەلبووکەمال درێژدەبێتەوە لەسەر سنووری عێراق سووریا.
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، هێرشە ئاسمانییەکە جبەخانە و سەربازگەکانی دەرووبەری شاری دێرەزوور و بنکە جبەخانەکانی دەورووبەری ئەلبووکەمال و مەیادینی گرتووەتەوە، ئەو شوێنانەی بۆردوومان کراون "سەر بە حیزبۆڵڵا و هێزە ئێرانییەکان و میلیشیاکانی سەر بەوان بوون".

روانگەی سووری باسی ئەوە دەکات، هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی حەوت٧ سەربازی سوپای سووریا و ١٦ چەکداری سەر بە ئێران، هەروەها ٢٨ کەسی دیکە بریندارن، کە بەشێکیان برینیان سەختە.