image

پەیامی کورد  ...    سەرلە ئێوارەی دوێنێ لەشاری ئەعزازی سووریا هێرشکرایە سەر بنکەی سەرەکی دەزگای هەواڵگری تورکیا " میت " و بەهۆیەوە چوار ئەندامی دەزگاکە کوژراون و برینداربوون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هاوار نیوز ، سەرلە ئێوارەی دوێنێ دوشەممە لەشاری ئەعزازی سوریا هێرشکرایە سەر بنکەی سەرەکی دەزگای هەواڵگری تورکیا " میت " و بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون برینداربوون. 
هاوکات ئەوەش ئاشکراکراوە یەکێک لەکوژراوەکان بەرپرسێکی باڵای دەزگای هەواڵگری میت بووە بەناوی ئەبو عومەر و بەرپرسی مەلەفی سووریایە لەناو دەزگاکەدا.

بەپێی سەرچاوەیەک لەناو دەزگای هەواڵگری میت بریندارەکان برینەکانیان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.