image

پەیامی کورد     ...    فائۆچی  :  واکسەنی کۆرۆنا لانیکەم تا ٧٥٪ کاریگەری دەبێت

ئانتۆنی فائۆچی سەرۆکی دامەزراوەی نەتەوەیی ئالێرژی " حەساسییە " و نەخۆشییە ئیلتیهابییەکانی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا ڕایگەیاند :

گەشبینین سەبارەت بە بەرهەم هێنانی واکسەنی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ یا خود سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ ، بەڵام ڕێژەی کاریگەری واکسەنی کۆرۆنا بە ئەگەری زۆر ٧٠ بۆ ٧٥٪ دەبێت .

شانسی دەستپێڕاگەیشتن بە واکسەن و کاریگەری ٩٨ ٪ یەکەی زۆر نییە و ئەمە بەم مانایەیە کە نابێ هەڵمەتی ڕەچاوکردنی تەندرووستی و مەودای گشتی لە کۆمەڵگا لە بیر بکرێت و بە جێبهێڵدرێت .

ئێوە دەبێ بیر بکەنەوە کە واکسەن ، ئامرازێکە کە نەخۆشێک لە حاڵەتی گشطگیری دەردەهێنێت بەڵام لە ڕاستیدا واکسەنەکە دەبێت شتێک بێت کە نەخۆشیەکە بە باشی بخاتە بن کۆنترۆلەوە .