
پەیامی کورد ... دوو کۆگای گرینگی چەک و مووشەکی سوپای پاسداران لە لایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە بۆمباران و لە ناوبردران
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئیسرائیل دوو کۆگای گرینگی چەک و مووشەک سوپای پاسدارانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بۆمباران کردووە و لەناوی بردوون .
ئەم تەقەمەنی و مەواددانە ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە لە لایەن فڕۆکەوانی " فارس قێشم ەوە " کە سەر بە سوپای پاسداران ە و لە لایەن ئەمریکا وە لە لیستەی گەمارۆدایە ، گەێندرابووە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی دیمەشق لە سووریا .
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ش لەمبارەیەوە ڕایگەیاندبوو کە لە ئاکامی ئەم هێرشە ئاسمانییەدا ٨ کەس لە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران کوژراون
پێشتریش سوپای پاسداران بە شێوەگەلی خۆی و ڕێگاگەلی جۆراوجۆرەوە چەک و مووشەکی بە ئامانجی نائەمن کردن ، بۆ ووڵاتانی سووریا ، یەمەن و لۆبنان هەناردە و لە چەندین حاڵەتیشدا کەوتوونەتە بەر هێرشە مووشەکییەکانی هێزی ئیسرائیلەوە .