image

پەیامی کورد     ...     دوای ڕفاندنی ١٢ گەنج ٨ کەسیان بە کوژراوی دۆزرانەوە .

پاریزگای سەڵاحەددین لە باکووری پایتەختی عێراق بینەری تاوانیکی ترسناک و قێزەون بووە تائەو جێگایەی کە کەسانی چەکداری نەناس ، زیاتر لە ١٠ کەسی بێتاوانی سڤیل یان فڕاندووە و لانیکەم ٢ لەسەر سێ ئەو کەسانەشیان کوشتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک فەرماندەیی پۆلیسی پاریزگای سەڵاحەددین لە باکووری عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ١٢ کەسی سڤیل خەڵکی بەشی " الفرحاتیە " لە شارۆچکەی " بلد " لە باشووری ئەم پاریزگایە لە لایەن گرووپێکی چەکداری نەناسەوە فڕێندراوەن .

فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەددین لە بەیاننامەکەی خۆیدا جگە لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هیزەکانی پۆلیس لاشەی ٨ کەس لە کەسە ڕێفڕێندراوەکان یان دۆزیوەتەوە بەڵام تاکوو ئێستا چارەنووسی ٤ کەسی دیکە یان هیچ ڕوون نییە و هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە جەختی کردەوە کە " عەممار جەبر خەلیل " پاریزگاری ئەم پارێزگایە لە باکووری بەغدا ش داواکارییەکی بەپەلەی بۆ نووسینگەی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان " موستەفا کازمی " سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە پەیوەندی بەم تاوانەوە خستووەتە ڕوو .

بە پێی ئەوەی کە لە بەیاننامەکەدا هاتووە ، پارێزگاری سەڵاحەددین لە داواکارییەکەی خۆیدا جگە لە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە گرووپێکی چەکداری نەناس نیوەڕۆ ١٢ گەنج خەڵکی الفرحاتیە یان فڕاندووە و ئەوان یان بۆ شوێنێکی نادیار بردووە ، ڕایگەیاند کەلە دوای تێپەڕبوونی تەنیا یەک کاتژمێر ، لاشەی ٨ کەس لە گەنجەکانی ناوبراو دۆزراوەتەوە کە بە گوللە کوژراون و زیاتر لە لایەنی سەر و سینگ یانەوە کراونەتە ئامانج و تاکوو ئیستا چارەنووسی ٤ گەنجی دیکەشیان هێشتا دیار نییە .