image


پەیامی کورد ... بایدن: ئێران نابێت ببێتە خاوەن جەکی ناوەکی

 

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا جەخت لەوەدەكاتەوە كە نابێت رێگە بە ئێران بدرێت ببێتە خاوەنی چەكی  اوەکی، هاوكات دەشڵێت، چارەسەركردنی كێشەكانیان لەگەڵ تاران ئاسان نابێت.

 

جۆ بایدن لە چاوپێكەوتنێكدا وێڕای جەختكردنەوە لەسەر گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ناوەکی، باسی لەوەكردووە، كە دانوستان و چارەسەركردنی كێشەكانیان لەگەڵ ئێران ئاسان نابێت و پێویستە بۆ ئەوە واشنتۆن هاوكاری تەواوەتی لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەكانیدا هەبێت.

 

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا باسی لەوەشكرد، جیا لە پرسی بەرنامە ناوەکییەکەی، پێویستە پرسی بەرنامە موشەكیەكەی ئێرانیش گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.

 

بایدن جەختیشی كردەوە، كە كۆتا قسەی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئەوەیە كە نابێت بە هیچ جۆرێك ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەكی ناوەکی.

 

ناوبراو رەخنەشی لە سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ئەمریكا گرت بەرامبەر بە ئێران وتی، بە دروشمی ئەوەی كە رێككەوتنێكی تۆكمەتر لەگەڵ تاران واژۆ دەكات لە رێككەوتنی ئەتۆمی كشایەوە، بەڵام ئەوەی روویدا ئەوە بوو كە تارانی لە دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی نزیكتر كردەوە.