
پەیامی کورد ... بایدن: باوەش بۆ جیهان دەکەینەوە
لە جەژنی سوپاسگوزارییدا، جۆ بایدن رایگەیاند، "پێویستە باوەشمان بۆ جیهان بکەینەوە، نەوەک هێز و توانا سەربازییەکانمان نمایش بکەین".
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەمیانهی پێشکەشکردنی وتارێک ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا کات و دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئەمریکییەکان، بۆئەوەی پێکەوە پەیامێکی گەورەتر، نوێتر و ئازایانەتر و پڕسۆزتر لەمێژوی وڵاتەکەیاندا بنوسنەوە.
هاوکات، بایدن داواشی لە خەڵک کرد بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، هەوڵبدەن خۆیان لەکۆبوونەوەی گشتی بپارێزن.
راشیگەیاندووە، بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کاریگەر و پێشکەوتو، ئومێدێکی زۆری بەئێمە بەخشیوە، پشودرێژبن و خۆتان مەدەن بەدەست کۆرۆناوە.
لە پێشتریشدا، بایدن رایگەیاندبوو، ئێستا کاتی وەلانانی حزبایەتی و دەستھەڵگرتنە لە وتاردانی یەکترناشرینکردن.
لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بایدن 306 دەنگی ئەنجومەنی ھەڵبژاردنی بەدەستھێناوە، کە زیاترە لەو رێژەیەی بۆ بردنەوەی سەرۆکایەتی ئەمریکا پێویستە و ترەمپیش 232 دەنگی ئەنجومەنەکەی بەدەستھێناوە.