image


پەیامی کورد ... عێراق/ ٦٧ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٧ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە١١ی ئابی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزار و ٣٩٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و ٣١٢ کەسیش چاکبوونەتەوە، ٦٧ کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ١٥٦ هەزار و ٩٩٥ کەس.
 

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ١١٢ هەزار و ١٠٢ کەس چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و ٥٣١ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.