image


پەیامی کورد ... عێراق/ ٧٢ کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە ١٠ی ئاب، سێ هەزار و ٤٨٤ توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٧٢ کەسیش لە سەرانسەری عێراق بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبوانی پەتاکەش گەیشتە ١٥٣ هەزار و ٥٩٩ کەس.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو ماوەیەدا دو هەزار ١٥ توشبو چاکبونەتەوە و ٧٢ توشبوش گیانیان لەدەستداوە کە زۆترینیان لە هەولێر ١٣ کەس، بەغدا ٨ کەس و لە بەسڕەش ٧ توشبو گیانیان لەدەستداوە.

 

تائێستا لە عێراق ١٥٣ هەزار و ٥٩٩ کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش ١٠٩ هەزار و ٧٩٠ کەس چاکبونەتەوە و پێنج هەزار و ٤٦٤ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.