image

پەیامی کورد     ...     عێراق پەرەپێدان و فراوانکردنی توانای ئەرتەشی ووڵاتەکەی لەگەڵ ناتۆ تاوتوێ دەکات 

عەبدۆلئەمیر ڕەشید یارۆڵلا ، سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی عێراق ، لەگەڵ سەرلەشکەر پییەر ئۆڵسن ، فەرماندەی نوێ شاندی نێدردراوی ناتۆ لە عێراق سەبارەت بە هاوکاری هاوبەش بۆ پەرەپێدانی توانای ئەرتش باس و ووتووێژیان کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لایەنی ووتووێژ لە ماوەی ئەم چاوپێکەوتنە ، دەربارەی بەردەامی و پەرەپێدانی هاوکاری و کاری هاوبەش لە ڕاستای پەرەپێدان و فراوانکردنی توانای ئەرتەش و دەرئەنجامی کارەکانیان لە ئەزموونەکانی ناتۆ لە بواری ڕاهێنان ، ڕاوێژکاری و پاڵپشتی لە پەرەپێدانی نیهادگەلی ڕاهێنانی عێراقی باس و ووتووێژیان کرد .

سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی عێراق لەم بەیاننامەیەدا جەختی کردووەتەوە کە گرینگی چاوپێکەوتنگەلئ بەردەوام لەگەڵ ناتۆ بە هۆی لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی کار و باس و ووتووێژ دەربارەی تێڕوانینە هاوبەشەکانیان ە کە لە پیلانی وەزارەتی بەرگری لە بواری ناوەڕۆک و ساختار و گۆڕانکاری پلەکانی ئەرتەش ، پشتیوانی دەکات ."