image

پەیامی کورد  ...    عێراق بە زیاتر لە ساڵێک بۆ جێگرەوەی گازی ئێران نیازمەندە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، نوێنەری فەرمی وەزارەتی ووزەی  کارەبای عێراق ، مصعب الموداریس ڕایگەیاند کە لە ئەگەری بڕینی هەناردەی گاز لە ئێران سیستەمی ووزەی کارەبا ٢٨٠٠ مێگاوات لە هێز و توانای خۆی لە دەست دەدات .

پێشتر ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلێک نووسیبووی کە بەرپرسانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە سەبارەت بە کۆتایی هەوڵەکانی مەعافییەت لە گەمارۆوەکانی بۆ هەندێک لە ووڵاتان لە پەیوەندی لەگەڵ کڕینی نەوتی ئێران هەواڵیان داوە .

بە پێی زانیارییەکانی ئەم ڕۆژنامەیە بڕیاری ڕۆژی دووی مانگ یەکلایی دەکرێتەوە و واژوو دەکرێت .

ئەم بەرپرسە عێراقییە ڕایگەیاند " ئێمە جێگرەوەیەکمان بۆ گازی ئێران نییە . ئەگەر بمانەوێت هەڵبژاردەیەکی دیکە بدۆزینەوە بە ساڵێک تاکوو ٤ ساڵ کاتمان پێویستە .

بە ووتەی ئەو ئێران تاکوو ئێستا ٢٨ میلیۆن دووجا گازی لە شەوانەڕۆژێکدا دەنێرێت و لە هاویندا ئەم ڕێژەیە دەگاتە ٣٥ میلیۆن .

هەروەه ڕایگەیاند : " ئەگەر هەناردەکردنی گازی ئێران ببڕدرێت ، سیستەمی ووزەی کارەبا نزیکەی ٢٨٠٠ مێگاوات لە دەست دەچێت .