image

پەیامی کورد      ...     عەمار حەکیم لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق چاوپێکەوتنی ئەنجامدا .

عەمار حەکیم سەرۆکی جووڵانەوەی نەتەوەیی الحکمە ی عێراق و " جنین هێنسیس پلاسخارت " نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم ووڵاتە ئەمڕۆ " یەکشەممە " لە بەغدا دیدار و ووتووێژیان کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک دەفتەری عەمار حەکیم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند :عەمار حەکیم و پلاسخارت دەربارەی دواهەمین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و  ئالۆزی و کێشەی تەندرووستی کە جیهان لەگەڵی دا بەرەو ڕووە باس و ووتووێژیان کرد .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە " عەمار حەکیم لەم دیدارەدا لە سەر گرینگی زیادبوونی هەوڵەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ گشتگیری کۆرۆنا و ساماندەیی دۆخی ئابووری بە هۆی کەمبوونی نرخی نەوت جەختی کردەوە و گرینگی پەرەپێدان و جۆریەتی بەخشین بە سەرچاوەگەلی دەرئامەد و چالاکسازی بەشەکانی گەشتیاری ، کشتوکاڵ و پیشەسازی شیکردەوە .

سەرۆکی الحکمە داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد لە بواری ڕاهێنان و گۆڕینەوەی ئەزموونەکانیان هاوکاری و یارمەتی عێراق بدەن