image

پەیامی کورد    ...    ئۆجاڵان هەڕەشە لە تورکیا دەکات و ڕەخنەی تووند لە هەدەپە دەگرێت

بە گوویرەی زانیارییەکان عەبدوڵڵا ئۆجاڵان، ڕابەری بەندكراوی پەكەكە ڕایدەگەینێت، ھەر ئۆپراسیۆنێكی توركیا بۆ رۆژھەڵاتی فورات ھاربوونە و باجی گەورەی دەبێت. ڕەخنەش ئاراستەی هەدەپە دەکات، كە تائێستا گرینگی پەیوەندیی مێژوویی كورد و توركی نەكردووەتە سیاسەت.

پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەبارەت بە دوایین دیداریان لەگەڵ ناوبراو، كە میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویان كردەوەتەوە كە ئۆجاڵان رایگەیاندووە "لەو كاتەوەی ھەدەپە دامەزراوە، لە ناوخۆ و دەرەوە تووشی دوو فشار بووە، یەکەمیان فشاری دەرەکی وەکوو فشاری سیاسی و یاسایی و دووهەمیشیان لە ناوخۆفشاری ھێڵی نەتەوەیی نێو ھەدەپە بووە".

ئۆجاڵان، هەروەها ڕەخنە لەو حزبە دەگرێت کە لە پرسی گرینگی بە پەیوەندی سیاسی مێژوویی كورد و توركیا نەداوە ..

لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی رۆژھەڵاتی فورات، ئۆجەلان رایگەیاندووە "كارێكی ئاقڵانە نییە و  ھاربوونی توركیا و ئەمەش باجی گەورەی دەبێت".