شۆفێرانی بارهه‌ڵگر رێگای سلێمانی - کەلار دادەخەن
شۆفێرانی بارهه‌ڵگر دژی بڕیارێكی حكومه‌تی عێراق بۆ داخستنی مه‌رزی پشته له‌ناحیه‌ی به‌مۆ، رێگای سه‌ره‌كی كه‌لار - سلێمانی داده‌خه‌ن.
لەو بارەوە عادل مه‌لا ساڵه‌ح به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ راگه‌یاندووە، کە به‌بڕیاری حكومه‌تی عێراق مه‌رزه لاوه‌كییه‌كان داخران و بڕیاره‌كه‌ش له (١)ی مانگی رابردووەوە ده‌رچووه، به‌ڵام به‌هۆی رۆژانی پشووی هه‌ینی و شه‌ممه‌وه ئه‌مڕۆ جێبه‌جێكرا و مه‌رزی(پشته) بەتەواوەتی داخرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئێستا ئه‌و شۆفیرانه له‌سه‌ر ڕێگای سلێمانی ــ كه‌لار گردبوونه‌ته‌وه‌و ڕێگاكه‌یان داخستووه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك ئەوەش له‌كاتێكدا بڕیاره‌کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دراوەو په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانەوە نییه.
ئاشکراشیکرد، کە رۆژانه له‌مه‌رزی پشته‌وه زیاتر له‌هه‌زار بارهه‌ڵگر باریان تێدا بار ده‌كرد.