ئەمریکا: هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، سەرنج لەسەر شەڕی داعش لادەبات

ئەمریکا: هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، سەرنج لەسەر شەڕی داعش لادەبات

بەوتەی وەزیری بەرگری ئەمریکا، هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین، سەرنج لەسەر شەڕی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لادەبات.
جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، بە ئاژانسەکانی هەواڵی راگەیاندووە، کە لەبارەی دۆخی تورکیاوە قسەی لەگەڵ نورەدین جانیکلی وەزیری بەرگری تورکیا کردووە، پێی وتووە، کە "ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لەعەفرین، چاوەکان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی دژی تیرۆریستانی داعش لادەبات".
هەروەها لە بارەی ئەگەری چوونی سوپای تورکیا بەرەو مەنبەج، جەیمس ماتیس، دەڵێت، "ئێستا لەوبارەیەوە قسە ناکەم، کاتی ئەوەیە نییە ئەمە بەشێوەیەکی سادە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەم، بەھۆی ھەڵوێستی رای گشتی ناوخۆیی وڵاتان، قسەکردن لەسەر ئەم دۆخە کارەکان ئاڵۆزتر دەکات، بەم شێوەیە بەرژوەندییەکان ھاوسەنگ دەکرێت، تەنھا دەتوانم ئەوە بڵێم کە لە ئێستادا ئەمە جێگەی مشتومڕێکی کارایە لەگەڵ وڵاتی تورکیای ھاوپەیمانمان".