فەرەنسا هۆشداری دەداتە تورکیا
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هۆشداری دەداتە حکومەتی ئەنقەرە سەبارەت بە ئه‌گه‌ری داگیركردنی كانتۆنی عه‌فرین، دەشڵێت، ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنەکانی سوپای توركیا بۆ پرۆسه‌یه‌كی داگیركاری بێت، ئێمه وه‌ك كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه ته‌ماشا دەکەین.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئیمانوئێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگەیاند، کە نابێت ئۆپه‌راسیۆنەکانی سوپای توركیا دژی هێزە کوردییەکان له باكوری سوریا ببێته پاساو بۆ داگیركردنی سوریا.
جەختیشیکردووەتەوە، کە ئه‌گه‌ر روون بووه‌وە ئۆپه‌راسیۆنەکانی سوپای توركیا بۆ پاراستنی سنوره‌كانی نییه و ده‌بێـته پرۆسه‌یه‌كی داگیركاری، ئه‌وا به‌لای فەرەنساوە وه‌ك كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه ته‌ماشا ده‌كرێت.