بەغدا مەرزە لاوکییەکانی هەرێم دادەخات

بەغدا مەرزە لاوکییەکانی هەرێم دادەخات

بەبیانوی تۆمارنەکردنی مەرزە لاوەکییەکان، بەغدا بڕیاری داخستنی چەند مەرزێکی سنوری ئیدارەی پارێزگای سلێمانی کە ھاوسنورە لەگەڵ ئێران، دەرکرد، و بڕیارەکەش لە رۆژی شەممەوە جێبەجێکراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە، کە ھێزەکانی پاسەوانی سەر بەحکومەتی ناوەندی ئاگادارکردووەتەوە، دەبێت سەرجەم مەرزە لاوەکییەکانی ھەرێمی کوردستان، کە ھاوسنورن لەگەڵ ئێران دابخەن.
ئەو بڕیارەش لە رۆژی شەممەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەو پێیەش بێت جگە لە مەرزەکانی (کێلێ و سەیران بەن)، مەرزەکانی شۆشمێی سەر بەپارێزگای ھەڵەبجە و ھەڵاڵاوا و توتمان لە پێنچوێن و مەرزی پشتە لەسنوری ناحیەی بەمۆ داخراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە دوای تۆمارکردنیان لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەو مەرزانە دەکرێنەوە، بەڵام ھێشتا وادەی کردنەوەیان دیار نییە.
بریارەکەی حکومەتی عێراق، دوای ھاتنی وەفدەی حکومەتەکەیان بووە بۆ دەروازە سنورییەکانی ھەرێم، ئەو مەرزانەش کە بەغدا بڕیاری داخستنی داون. لەلای حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەرزی نیمچە رەسمی ناسێنراون.