هێرشێکی خۆکوژی لەپاکستان (٢٣) قوربانی لێکەوتەوە

هێرشێکی خۆکوژی لەپاکستان (٢٣) قوربانی لێکەوتەوە

هێرشێکی خۆکوژی لەباکوری ڕۆژئاوای پاکستان، چالاکییەکی وەرزشی سوپا دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە لانی کەم (١١) سەرباز کوژراون (١٣)ی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە شەوی شەممە لەکاتی بەڕێوەچوونی چالاکییە وەرزشییەکانی سوپا لەدۆڵی سوات لەباکوری ڕۆژئاوای پاکستان، تەقینەوەیەک رویداوە.
ئاشکراشکراوە کە بەهۆی تەقیەوەکەوە، لانی کەم یانزە کسەرباز گیانیان لەدەستداوەو کە لەنێویاندا ئەفسەرێک هەیە و (١٣)ی دیکەش برینداربوون.
لای خۆشیەوە وتەبێژێکی بزوتنەوەی تاڵیبانی پاکستان، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ و ڕایگەیاندووە، کە هێرشەکەیان زیانێکی زۆری لێکەوتۆتەوە.
دۆڵی سوات لەپاکستان کە بووەتە ناوچەیەکی بەناوبانگ و گەشتیاری ناوخۆو بیانی و بە سویسرای پاکستان ناسراوە، تاکو ساڵی (٢٠٠٩)ش بزوتنەوەیی تاڵیبانی پاکستان دەسەڵاتێکی زۆری لەو ناوچەیەدا هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی سوپای پاکستان هێرشێکی سەرەکی دژی چەکدارەکان ئەنجامدا و ناوچەکەى کۆنترۆڵکرایەوە.