image

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ٠٩ی ٢٠٢٠   بە هۆی زیادبوونی بەردەوامی ژمارەی تووشبوانی ڤیرووسی کۆرۆنا و زیابوونی نادڵنیاییەکان لەبارەی بوژانەوەی خواستی جیهانی لەسەر ووزە بە گشتی و نەوتی خاو بەتایبەتی، نرخەکەی بەڕێژەی ٥% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ١.٧١ دۆلار دابەزی، کە دەکات ٣.٩٦%ی نرخەکەی و لەدوایین مامەڵەدا بە ٤١.٤٤ دۆلار فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ١.٨ سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە دوایین مامەڵەدا بە ٣٩.٣١ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش نرخەکەی بەڕێژەی ٤.٣٨% دابەزیوە.
ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ووڵاتانی ئەمریکا، فڕەنسا، ئیسپانیا و بەریتانیا بەردەوام لە زیادبووندایە بە رێژەیەک وای لە بۆیس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کردووە دوبارە بیر لە داخستنی ووڵاتەکەی بکاتەوە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەسەندنی بازاڕکان درووست کردوە.
لەلایەکی دیکەوە لە ئێستادا ناکۆکی لە نێوان ووڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک+ لەبارەی توندکردنەوەی پابەندییەکانیان بە رێککەوتننامەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە درووست بوە، ئەو هۆیەش وای لە وەبەرهێنەران کردووە نیگەرانی زیادبونی ئاستی خستنەڕوی نەوتی خاو بن لەبازاڕەکانی جیهاندا، بەوەش نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کردوە.