سكاڵا لەسەر پەروین بوڵدان و سڕی سوریا تۆمار دەکرێت

سكاڵا لەسەر پەروین بوڵدان و سڕی سوریا تۆمار دەکرێت

دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممەی رابردوو لەکۆنگرەی سێیەمی پارتەکەیدا (پەروین بوڵدان) بەهاوسەرۆکی نوێی هەدەپە هەڵبژێردرا، داواکاری گشتی تورکیا سکاڵای لەسەر تۆماركرد.

ئاژانسە هەواڵییەکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، كە داواکاری گشتیی تورکیا لەپاش یەک رۆژ لەبەڕێوەچوونی کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، سکاڵای لەسەر پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی نوێی ئەو پارەتە و سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری ئەنقەرەی هەدەپە و ئەندامی دیوانی کۆنگرەی پارتەکە، تۆمارکردووە.

باس لەوەشکراوە، کە هۆکاری سکاڵاکەی داواکاری گشتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بوڵدان و ئۆندەر لەکۆنگرەی هەدەپەدا، ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیایان بۆ سەر عەفرین بەهێرشکردنە سەر گەلی کورد و هاووڵاتیانی مەدەنی لێکدابوویەوە.

هاوکات داواکاری گشتی تورکیا، ئەو دوو بەرپرسەی پارتی دیموکراتی گەلانی بەوە تۆمەتبار كردووە، کە ستایشی عەبدوڵا ئۆجەلانی ریبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان کردووە و وێنەکانیان لە کۆنگرەی پارتەکەیاندا هەوڵواسیوە.

حێی ئاماژەیە (١١)ی ئەم مانگە، بە بەشداری (٣٢) هەزار ئەندام و لایەنگری هەدەپە سێیەمی کۆنگرەی ئەو پارتە لەیاریگای وەرزشی ئەرینای شاری ئەنقەرەی تورکیا بەدروشمی "هەموو شوێنیک عەفرینە و بژی خۆڕاگریی عەفرین و بژی عەبدوڵڵا ئۆجەلان" بەڕێوەچوو.