image

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ٠٨ی ٢٠٢٠ بە هۆی نیگەرانییەکان دەربارەی زیادکردنی قەبارەی خستنەڕووی نەوتی خاو لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک+ لەلایەک و زیادبوونی بەردەوامی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لەلایەکی دیکەوە نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٢٦ سەنت دابەزی، کە دەکاتە ٠.٦%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤٣.٢٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٢٩ سەنت کەمیکرد، لە دوایین مامەڵەدا بە ٣٩.٢٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٧% دابەزیوە.
بڕیارە لەم مانگەدا ووڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک+ بە تێکڕایی 1.5 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرهەمهێنانیان زیادبکەن، ئەوەش بوەتە هۆی درووستکردنی نیگەرانی لەبارەی زیادبوونی خستنەڕووی ئەو بەرهەمە لەلایەن وەبەرھێنەرانەوە.