image

   پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ٠٧ی ٢٠٢٠ بە هۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەکۆرۆنا و تۆمارکردنی ژمارە پێوانەییەکان لەسەر ئاستی جیهان ترس و دوو دڵی زیاتری لە بازاڕەکانی ساغکردنەوەی نەوت درووستکردوە، بەهۆیەوە نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دوای داشکاندنی نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیکی ٤٣ دۆلار، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت ٠.٠٣ دۆلار بەرزبوەتەوە کەلەسەدا ٠.٠٧-ی نرخی پێشویەتی و بەوەش لەئێستادا بە ٤٣.٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
هاوکات، نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکا، ٠.٢٧ دۆلار بەرزبوەوە و بەوەش نرخەکەی گەیشتە ٤١.٣٤ دۆلار.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، نرخی نەوتی خاو بەهۆی دیاریکردنی ١.٨ ملیار دۆلار لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە وەک پاکێجی دارایی و دەربازبوون لەقەیرانی کۆرۆنا جووڵەیەکی لەبازاڕەکانی نەوتدا درووستکرد و نرخی نەوتی خاو بۆ نزیکەی ٤٥ دۆلار بەرزبوەوە.