نەخۆشخانەیەکی تایبەب بۆ پێشمەرگە دروست دەکرێت

نەخۆشخانەیەکی تایبەب بۆ پێشمەرگە دروست دەکرێت

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دوای گەیشتنی بۆ هەرێمی کوردستان، راوێژکارە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەشاری هەولێر بەسەرکردەوەو بەردی بناغەی دروستکردنی نەخۆشخانەیەک دادەنێت.
شەوی رابردوو ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین وەزیری بەرگری ئەلمانیا بەسەردانێک گەیشتە هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە لەهەولێر سەردانی راوێژکارە سەربازیەکانی وڵاتەکەی کرد، کە ماوەی چەند سالێکە لەهەرێم مەشق بەهێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.
هەر لەمیانی سەردانەکەیدا وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەکی سەربازی لەهەرێمی کوردستان دادەنێت.
بەوتەی فرەماندەکانی پێشمەرگە، بڕیارە نەخۆشخانەکە لەدەرەوەی شاری ھەولێر،  تایبەت بە پێشمەرگە دروست بکرێت.
لای خۆشیەوە قارەمان کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکردووە، کە ڤۆن دێرلاین سەردانی یەکەی مەشقەکانی وەزارەەکەیان دەکات و ھێزەکانی خۆشیان بەسەر دەکاتەوە کە راھێنان بە پێشمەرگە دەکەن.