image

پەیامی کورد    ...   بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە  ١٢ی ١٢ی ٢٠١٩نرخی نەوت لەبازارەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەهۆی کەمبوونەوەی نەوت لەکۆگا نەوتیەکانی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی ئەگەرەکانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ووڵاتانی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی لەسەرەتای ساڵی داهاتوو٢٠٢٠دا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی برێنت ٢٤ سەنت زیادیکردوە لە دوایین مامەڵەدا بە ٦٣.٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %٠.٤ بەرزبوەتەوە. 

لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا ٢ سەنت زیادیکردوە و بە ٥٨.٨٥ دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی ٠.٢%  بەرزیوەتەوە.

٥ی ئەم مانگە رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت(ئۆپێك) و وڵاتانی هاوپەیمانی رێككەوتون لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانەكانیان بۆ نیو ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە، بۆ پاڵپشتیکردن لە بەرزکردنەوەی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکاندا، کە لەماوەی رابردودا بەهۆی ناکۆکیە بازرگانیەکانی نێوان واشنتن و پەکین بەردەوام لە دابەزیندابو.

لەهەمانکاتدا راگەێنراوە پیشەسازیەکانی ئەمریکا ئاماژە بە کەمبوونەوەی بڕی نەوتی ئامبارکراوی ناو کۆگاکانی نەوتی ئەمریکا دا بەڕێژەیەکی بەرچاو،ئەمەش هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بو لەبازاڕەکانی جیهاندا.