image

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە  ٢٨ی ٧ی ٢٠١٩ بەهۆی کەمبونەوەی ڕێژەی بەرچاوی نەوتی خاو لە عەمباری نەوتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی یەک مانگدا، نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەڕێژەی زیاتر لەسەدا2 بەرزبوەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ،  ئەمرۆ یەکشەممە نرخی هەر بەرمیلێک لەنەوتی خاوی برێنت  ١.٤٤ دۆلار بەرزبوەوە کە ڕێژەی لەسەدا 2.2ی نرخی کۆتا مامەڵەیەتی و بەوەش نرخی برێنت لە  " ٦٦.٤٩ " سەنتدا جێگیربوو.
 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا  ١.٥٥ دۆلار چوە سەری  کەڕێژەی لەسەدا ٢.٧ی نرخی دواین مامەڵەیەتی و بەوەش لە   ٥٩.٣٨  سەنتدا جێگیربوو. 
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوبەرایەتی ووزەی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو رێژەی نەوتی خاو لەعەمبارەکاندا ١٢.٨ ملیۆن بەرمیل کەمیکردوە کە زۆر زیاتربووە لەڕێژەی چاوەڕوانکراوی کەمبوونەوە کە ٢.٥ ملیۆن بەرمیل بووە بەپێی پسپۆڕانی نەوت، ئەوەش هۆکارێکی بەرزبونەوەی نرخی نەوتە.
ئەوە لەكاتێكدایە گرژیی و ئالۆزیە ئابوورییەكانی جیهان، بە تایبەتی جەنگی بازرگانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین، هاوكات لەگەڵ زیاتربوونی ئاڵنگاریەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئێران، ئێران و وڵاتانی ئەوروپا، سەرجەمیان كاریگەریان لەسەر هەلكشان و داكشانی نرخی نەوتی خاو هەیە.
لەبارەی هۆکارەکانی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، فیل فلین، پسپۆڕی نەوت و شیکەرەوەی پیشەسازی نەوت رایگەیاندوە، بەرزبوونەوەی نرخ بەهۆی زیادبوونی داواکارییەوەیە، کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی ئۆپێک و قەیرانی ڤەنزوئێلاش کاریگەری راستەوخۆیان هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی.