image

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی  ٢٦ی ٧ی ٢٠١٩ بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەكانی  رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نیگەرانیەكان لەبارەی خاوبوونەوەی گەشەی ئابوری جیهان، بونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا.

ململانێكانی نێوان هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و گرژی و ئاڵۆزیەكانی ئەمداوییەی نێوان بەریتانیا و ئێران سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی كەشتیە نەوتهەڵگرەكانی یەكدی، بوەتە هۆی دروستكردنی نیگەرانی سەبارەت بە بازرگانی جیهانی و كاریگەری لەسەر نرخی نەوتی خاو درووستكردوە.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاوی برێنت بەراورد بە كۆتا مامەڵەی پێشوی، حەوت سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.3 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردوویەتیە 63.46 دۆلار.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا 18 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.25 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل خاو لەو بەرهەمە كردوویەتیە 56.20 دۆلار.
سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو، نیگەرانیە ئابوریەكان سەبارەت بە دروستبونی ئاستەنگ لەبەردەم بازرگانی ئەو بەرهەمە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامی هەیە، لەكاتێكدا كاریگەری لەسەر بازرگانی و ئابووری جیهانی هەیە.

لە هەمانكاتدا جەنگی بازرگانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین، هۆكارێكی دیكەی هەلكشان و داكشانی نرخی بەرهەمە خاوەكانە.