"سێ شەممە شەپۆلێکی باران بارین عێراق دەگرێتەوە"

"سێ شەممە شەپۆلێکی باران بارین عێراق دەگرێتەوە"

بەپێی پێشبینییەکانی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق، له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ شه‌پۆلێكی باران بارین تەواوی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە. 
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق بڵاویکردووەتەوە، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و پله‌ی گه‌رماش به‌راورد به‌ رۆژێك پێشتر كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێتەوە، به‌ڵام له‌ ناوچه‌كانی باكوور و هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ودا ئه‌گه‌ری باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ هه‌یه‌.
دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت كه‌شوهه‌وای رۆژی دووشه‌ممه‌ وه‌ك رۆژی پێشتری بمێنێتەوە و رۆژی سێشه‌ممه‌ش باران بارین له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ستپێبكات و پله‌ی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه‌.