image

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە  ٨ی ٧ی ٢٠١٩  هەرچەندە ماوەی چەن رۆژێكە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا لە رێژەیەكی دیاریكراودا ماوەتەوە، بەڵام رۆژانە بە شێوەیەكی بەردەوام گۆڕانكاری بچوك لە نرخەكەیدا هەیە، دابەزینی نرخی ئەو بەرهەمەش پەیوەستە بە بەردەوامی جەنگی ساردی ئەمریكا-چین.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ دووشەممە سێ سەنت نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزیوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 64.20 دۆلار لە كۆتا مامەڵەیدا.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی ڕۆژئاوای ئەمریكا شەش سەنت دابەزیوە و یەك نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە گەیشتوەتە 57.57 دۆلار.
ئەوە لەكاتێكدایە، بەهۆی نیگەرانیەكان لەبارەی خاوبونەوەی گەشەسەندنی ئابووری جیهانی، هەردوو بەرهەمە خاوەكەی نەوت بە درێژایی ئەم هەفتەیە نرخەكانیان لە دابەزیندا بووە، لەكاتێكدا خاوی برێنت بە رێژەی لەسەدا سێ و خاوی تەكساسی ڕۆژئاوی ئەمریكا بە رێژەی زیاتر لەسەدا 1.5 دابەزیوە.