image

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە  ٣ی ٧ی ٢٠١٩  پاش كۆبوونەوەی ڕێكخراوی ووڵاتانی وەبەرهێنی نەوت " ئۆپێك " و بڕیاردانیان بە بەردەوامبوون لە كەمكردنەوەی رێژەی هەنادرەكردنی نەوتی خاوی ووڵاتەكانیان، نرخی ئەو بەرهەمە لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبووەوە.

دوای ئەوەی دوێنی سێشەممە، رێكخراوی ووڵاتانی وەبەرهێنی نەوت " ئۆپێك " و ووڵاتانی هاوپەیمانی " ئۆپێك+ " بە جیا كۆبوونەوە و لە ئەنجامی هەردوو كۆبوونەوەكەدا هەردوو گرووپەكە بڕیاریاندا بە بەردەوامبوون لە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی ووڵاتەكانیان بۆ نۆ مانگی داهاتوو، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٣٦ سەنت و بەڕێژەی لەسەدا ٠.٦ بەرزبووەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردوویەتیە ٦٢.٦٧ دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.
هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا ٢٩ سەنت و بەڕێژەی لەسەدا ٠.٥ بەرزترین ئاستی لەم مانگەدا تۆماركردووە و نرخی یەك بەرمیل كردوویەتیە ٥٦.٥٤ دۆلار. 

ئەوە لەكاتێكدایە، لە ئەنجامی نیگەرانیەكان سەبارەت بە خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهانی، دوێنێ سێشەممە نرخی هەریەك لە خاوی برێنت و تەكساسی ئەمریكی بە رێژەی لەسەدا ٤ دابەزینیان تۆماركرد.
دوێنێ سێشەممە، رێکخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت " ئۆپێک " و ووڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپێک  " ئۆپێک + " رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی کەمکردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتی ووڵاتەکانیان، ئەوەش دوای ئەو رێککەوتنەی ڕووسیا و سەعوودیە دێت کە بڕیاریاندابوو بەردەوامبن لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت.