image

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە  ١ی ٧ی ٢٠١٩ دوا بڕیاری هەریەك لە ووڵاتانی سەعوودیە و ڕووسیا و عێراق سەبارەت بە بەردەوامبوونیان لە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی خاو، بوەهۆی ئەوەی نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە زیاتر لە یەك دۆلار بەرزببێتەوە.

پاش ئەوەی هەریەك لە ووڵاتانی ڕووسیا و سەعوودیە و عێراق بڕیاریاندا بۆ ماوەی شەش بۆ نۆ مانگی داهاتوو، بەردەوام بن لەسەر كەمكردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنەی نەوتی خاوی ووڵاتەكەیان، نرخی نەوت بە ڕێژەی لەسەدا دوو بەرزبووەنەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی لەسەدا 2.4 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردوویەتیە 66.44 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا، لەكاتێكدا پێش كۆتا مامەڵەی نرخی ئەو بەرهەمە گەیشتە 66.31 دۆلار بۆ یەك بەرمیل.

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا بەڕێژەی لەسەدا 2.3  بەرزبووەتەوە و  نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 59.83 دۆلار.  

رێكخراوی ووڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) هەفتەی ڕابردوو لە ڤیەننا كۆبونەوە و لەمیانی كۆبوونەوەكەدا ووڵاتانی ئەندام لەو رێكخراوە و ووڵاتانی هاوپەیمانی (ئۆپیك+) بڕیاریاندا تا كۆتایی ساڵی 2019 بەردەوامبن لە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی خاو.