جارێکی دیکە فەرەنسا هۆشداری دەداتە تورکیا

جارێکی دیکە فەرەنسا هۆشداری دەداتە تورکیا

سوپای تورکیا لەئۆپراسینەکەی بۆ سەر عەفرین و تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ئەو شارە بەردەوامە، وەزیرى بەرگرى فەرەنسا دەڵێت، پاریس دەیەوێت کۆتایی بەهێرشە ئاسمانییەکان لەسوریا بهێنرێت و لەزوترین کاتدا رێڕەوى مرۆیی بکرێتەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆى فرانس ئینتەرناسیۆنال، فلورانس بارلى وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا راگەیاندووە، کە بەوردى لەسەر زەوی چاودێرى دۆخی سوریا و عەفرین دەکەن، پێویستە تورکیا هێرشە ئاسمانییەکانیش بۆ سەر عەفرین رابگرێت.
جەختیشیکردووەتەوە، کە حکومەتی وڵاتەکەی بەجددى لەو هێرشانەی تورکیا نیگەرانە.
ئەوەش لەلەکاتێکدایە کە پێشتر ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە هۆشداریان دابووە حکومەتی تورکیا لەهەر هەوڵێکیان بۆ داگیرکاریی لەسوریا.
نزیکەی (٢٠) رۆژە ئۆپەراسیۆنى وشکانى و ئاسمانى سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژاوای کوردستان دەستیپێکردووەو تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، ئەوەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوەو پەیوەندییەکانى تورکیا لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپا و ئەمریکاش زیاتر رووی لەئاڵۆزی کردووە.