ئەمریکا هەڕەشەی بڕینی ئیلاقات لەگەڵ ڕووسیا دەکات

ئەمریکا هەڕەشەی بڕینی ئیلاقات لەگەڵ ڕووسیا دەکات

پێشنیازی " ئێران بە پووتین " : کڕینی ٥٠٠ فڕۆکەی شەڕکەر " لە جێی برمیلە نەوتییەکان " .

 

هەڕەشەی ئەمریکا بە بڕینی ئیلاقاتی لەگەڵ ڕووسیا

 

 ئەلدیار چاپکراوەی بەیرووت نووسیویەتی : ئێران بۆ قەرەبووی نەبوونی ناوەندی ئاسمانی لەشکری ، چاوی خستوەتە سەر درووست کردنی مووشەکی زەوین بە زەوین و مووشەکەکانی بالستیکی ، هەروەها لە ئاخرین سەفەری فەرماندەی ئەرتەشی ئێران بۆ ڕووسیە ، ئەو بە ڕووسەکان پێشنیازی کڕینی ٥٠٠ فڕۆکەی میگ ٣١ هەروەها میگی ٣٥ ی کردووە ، کە لە بەرامبەریدا ئێران ڕۆژانە یەک میلیۆن بەرمیل نەوەت ڕادەستی ڕووسەکان بکات . هەروەها جگە لەمانە لە پێشنیازەکەی ئێران فرۆشی نەوت بە نرخێکی کەمتر بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بۆ ڕووسەکان هەیە .

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامە عەرەب زمانە : پووتین بەم کڕین و فرۆشتنەی ٥٠٠ فڕۆکەیە بە ئێران ڕازی بووە هەروەها ڕووسیا پێشوازی لە هەزاران گەنجی ئێرانی دەکات بۆ فێربوونی فڕۆکەوانی سەربازی . ئەم گەنجە ئێرانیانە ئەگەر بێت و لە پشکنینیەکان دەربچن ، هەتا سێ ساڵ ڕاهێنانیان پێ دەکرێ تاکوو توانای فڕین بە  ٥٠٠ شەڕکەری جۆری سۆخۆی ٣٥ ، کە لە نوێترین فڕۆکە شەڕکەری ڕووسیەیە بن .

 

لە بەرامبەردا وەزیری بەرگری ئەمریکا وتوویەتی : لە ڕێکەوتننامەی ئەنجوومەنی ئەمنی فرۆشتنی چەک بە ئێرانی قەدەخە کردووە و لە عاڵەتێکدا ئەگەر ڕووسیا ئەم کارە بکات ، نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو ئیلاقاتەکانی خۆیان لەگەڵ ڕووسیا دادەخەن .

 

لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئێران دەستی بگاتە فڕۆکەکانی ڕووسیا و " پووتین " یش بەم شێوەیە نەتەوەیەکگرتووەکان بخاتە ناو ئەم گێژاوەوە ، هەر بەو شێوەیەی کە لە ئۆکراین و سووریا بە ئەنجامی گەیاند ، بە فڕۆشتنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕوسیا بە ئێران ، عەرەبستان دەکەوێتە گەورەترین مەترسییەوە ، لە بەر ئەوەی ، ئیرانییەکان بە پێچەوانەی سعوودییەکان ئامادەیی ئەوەیان هەیە لە کاتی پێویست فڕۆکە شەڕکەرەکانی خۆیان بۆ بۆمبارانی عەرەبستان بە کار بێنن .