کەشناسی هەرێم، کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند
کەشناسی هەرێم، ره‌وشی كه‌ش وهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ه راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویکردەوە، کە ئه‌مڕۆ پێنج شەممە له‌شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌باران له‌كات و شوێنی جیاجیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە له‌شاری هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما (١٨) و لەسلێمانی (١٤) و لەدهۆك (١٦) لەكهركوكیش (١٨) پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی ئەوەشی کردووە، کە كه سبه‌ینێ هه‌ینی، له‌شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه شاخاوییه‌كان باران ده‌بارێت.
هێمای بەوەشکردووە، کە به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌مشێوه‌یه ده‌بن..
له هه‌ولێر (١٨) پله
لە سلێمانی (١٤) پلە
لە دهۆك (١٦) پلە
لە كه‌ركوك (١٨) پله ده‌بێت.