ڕاوێژکاری پێشووی ئێران بۆ ووتووێژە ناوەکییەکان لە دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا بە تاوانبار ناسێنرا

ڕاوێژکاری پێشووی ئێران بۆ ووتووێژە ناوەکییەکان لە دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا بە تاوانبار ناسێنرا

" ئەحمەد شێخ زادە " لە چەسپاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پێشێلکاری کردووە

 

بە پێی حۆکمی دادگایەکی فێدڕاڵی ئەمریکا لە نیویۆرک، " ئەحمەد شێخ زادە " ڕاوێژکاری پێشووی شاندی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ، بە تاوانی نەدانی باج و پێشێلکاری لە گەمارۆکانی ئێران حۆکمی سێ ساڵ بەندی بە سەردا سەپاند.

سەبارەت بەو بڕیارەی سەر شێخ زادە کە لە ڕۆژی هەینی درا بە هۆی لێدوانی ناڕاست و یارمەتیدان بە دۆستان و بنەماڵە بۆ ڕاگواستنی پارە و پول لە پێشێلکردنی ئاشکرای گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران، بە تاوانبار ناسێندرا.

بە پێ هەواڵی ڕۆیتەرز، شێخ زادە، هاووڵاتییەکی ئەمریکی بە ڕەگەز ئێرانیە ،کە ئەو تاوانانەی بە ڕاست نەزانی کە دادوەران سەبارەت بە ڕەفتاری نادروستی خۆی لە کاتی کار لە گەڵ شاندی ووتووێژ سەبارەت بە مەسەلەی ناوەکی ئەنجامی دابوون.

 هەروەها گوتی کە دادوەران بۆ بە دەست هێنانی زانیاری سەبارەت بە نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ، و ڕۆڵی ئەو وەک نێوبژیوان لە نێوان زانایانی ناوەکی و کاربەدەستانی ئێران خستبوویانە ژێر گوشار، واتا لەو کاتەی کە تاران خەریکی ووتووێژە ناوەکییەکان بوو لە گەڵ کۆمەڵگای جیهانی