وەرگێڕانی هەردوو بەرگی کتێبی شەرەفنامەی بەدلیسی بۆ سەر زمانی کوردی

وەرگێڕانی هەردوو بەرگی کتێبی شەرەفنامەی بەدلیسی بۆ سەر زمانی کوردی

شەرەفنامە ئەو کتێبە مێژووییەی کە ، لە نووسینی میر شەرەفخانی بدلیسیە و بە زمانی فارسی نووسراوەتەوە، لەلایەن سەلاحەدین ئاشتی، نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی مەهابادەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و چاپ و بڵاو کرایەوە.

 

مامۆستا هەژاری شاعیرگەورە بلیمەتی وەرگێڕی کورد پێشتر بەرگێکی شەرەفنامە ی، وەرگێڕاوەتەوە کوردی، بەڵام ئێستا دوو بەرگی دیکەی بە وەرگێڕانێکی نوێ، کراونەتە کوردی و لەلایەن بنکەی ژین لە سلێمانی چاپ کراوە

ناوەندی گوتار بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە لە شاری سەقز، لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی دەکاتەوە.

 

 

شەرەفنامە سەرچاوەیەکی سەرەکی و چڕوپڕی مێژووی خەڵکی کورد و کوردستانە کە شەرەفخان کاری پێکھێنانی لە ساڵی ١٥٩٧دا و دوو ساڵ پێش مەرگی تەواو کردووە

 

لە وەرگێڕانەکەی مامۆستا هەژاردا لەژێرناوی (مێژووی ماڵەمیرانی کوردستانی)ی دراوەتێ، شەرەفنامە کتێبی بەناوبانگی مێژوویی کوردە کە بە زمانی فارسی، بە دەستی مێژوونوسی کورد، میر شەرەفخانی بەدلیسی (١٥٤٣ - ١٥٩٩) نووسراوە.

 

شەرەفنامە لە سێ ڕووپەڕ پێک هاتووە. هەریەک لەوانە بەسەر چەند بەندێک و چەند دەستەو لکێکدا دابەش کراون. بە کورتی کتێبەکە بەپێی جۆری فەرمانڕەوایی، یان بوونی ماڵەمیران و دەسەڵاتدارنی کورد دابەش کراوە.

 

بەو هۆیەی کە " شەرەفنامە "  بە زمانی  فارسی نوسراوە ، وەرگێڕدراوەتەوە سەر زۆر زمانی دیکەی دونیا ، تا ئێستا جگە لە زمانی کوردی بە زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ڕووسی، ئازەری و تورکیش وەرگێڕاوە .