" تورکیا و زیندوو کردنەوەی داعش بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی چڵەی زەیتوون"
په‌یه‌ده: تورکیا مزگه‌وت، کەنیسه و شوێنه‌وارە مێژووییه‌کان بۆردمان ده‌کات
جوان موسته‌فا، ووته‌بێژی پارتی یه‌کێتی دیموکڕاتیکی سووریا له‌گه‌ڵ ئیدانه‌کردنی بێدەنگى جیهان به‌رانبه‌ر به هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئەوەشى گوت کە "ده‌وڵه‌تی تورکیا مزگه‌وت و کەنیسهکان و ناوه‌نده ده‌رمانییه‌کان، قوتابخانه‌کان و ژێرخانه ئابوورییه‌کان و شوێنه‌واره مێژووییه‌کان بۆردمان ده‌کات. هه‌موو ئه‌م کارانه‌ی سوپای تورکیاش به‌م مه‌به‌سته ئه‌نجام ده‌بێت که خه‌ڵکی ناوچه‌که بتۆقێنێت و دۆخه‌که بۆ هێزه‌کانی به‌رگریکاری عه‌فرین سه‌خت تر بکاته‌وه و هه‌ر به‌م هۆیەوە ئاواره‌بوون و کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل به‌لایانه‌وه گرنگ نییه".
ئەم ووتەبێژەى پەیەدە باسی ئەوەشى کردووە کە ده‌وڵه‌تی تورکیا به هاوکاری ٢٥ هه‌زار چەکدارى ئه‌لنۆسره، ئه‌لقاعیده و داعشییه‌کان ئه‌م هێرشە ئه‌نجام دەدات و له چه‌کی زۆر پێشکه‌وتووش سوود وەردەگرێت و "هەر یه‌کێکی دیکه له ئامانجه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له هێرشی داگیرکاری بۆ سه‌ر عه‌فرین ئه‌وه‌یه تا جارێکی دیکه داعش زیندوو بکاته‌وه و به‌م کارەى دیمۆگڕافیای ناوچه‌که بگۆڕێت".