" بەشارئەسەد " ڕێگرە لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکى لێقەوماو

" بەشارئەسەد " ڕێگرە لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکى لێقەوماو

نەتەوە یەکگرتووەکان:

پێویستە ئێران و تورکیا و ڕووسیا هاوکارى گەیاندنى یارمەتییەکان بە خەڵکى سووریا بکەن

 

یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خەڵکى سڤیلى سووریا لە دوو مانگى ڕابردوودا  بە هۆى ڕێگەپێنەدان لە لایەن دەوڵەتى "  بەشار ئەسەد " ەوە  وەستێنراون.

 

 ڕاوێژکارى سکرتێرى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گەیاندنى هاوکارییەکان بۆ سووریا، داواى لە ئێران و تورکیا و ڕوسیا کرد کە بە هێنانەگۆڕێى ئاگربەسى خێرا لەو ناوچانەى کە شەڕیان تێدایە، هاوکار بن لە کردنەوەى ڕێگە بۆ گەیاندنى هاوکارییەکان بە خەڵک.

 

جێی ئاماژە پێدانە ، ئێران و سوریا وەک دوو ووڵاتى هاوپەیمانى سوریا هەژمار دەکرێن هەر بەم هۆیەوە لە توانایاندا هەیە کە گۆڕانکاری لە بڕیارەکانى سووریادا بکەن، بەتایبەت لە ڕووى مرۆییەوە، بەڵام بەداخەوە هیچ یەک لەو دوو ووڵاتە هەنگاویان بۆ ڕەواندنەوەى مەترسییەکانى سەر خەڵکى سڤیلى سووریا نەناوە.