کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر " داعش" دا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ھێزە سەربازییەکانی ئەمریکا، دەستیان بەکشانەوە کرد لە خاکی عێراق .

دەیان سەربازی ئەمریکی بەچەک و کەلوپەلەوە لە هەفتەی ڕابردووەوە بەفڕۆکە لەعێراق-ەوە گواستراونەتەوە بۆ ئەفغانستان .  

دووبەرپرسی باڵای عێراق، بۆ ئاژانسی " ئەسۆشێتد پرێس" یان پشتڕاست کردووەتەوە، کە ھاوپەیمانان و حکومەتی عێراقی، گەیشتوون بەڕێککەوتنێک بۆ کشاندنەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەعێراق

بەرپرسە عێراقییەکان جەختیان کردووەتەوە، کە پرۆسەکە ھێشتا بەفەرمی دەستی پێنەکردووە.

پەیامنێری ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە بنکەی سەربازی ئەلئەسەد لەرۆژئاوای عێراقەوە شاھید لە جوڵەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بووە. بەڵام بەرپرسە عێراقی و ئەمریکیەکان ڕەتیان کردووەتەوە قەبارەو هەژماری سەربازانی ھێزە کشاوەکە ئاشکرابکەن

هەروەها بەرپرسێکی عێراقی، نزیک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق " حەیدەر عەبادی " ، ئاشکرایکردووە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و ھاوپەیمانان، لەسەدا ٦٠ی ھێزەکانی ئەمریکا کە لەئێستادا لەعێراقدان دەکشێنەوە. بەپێی پلانەکە نزیکەی ٤٠٠٠ سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەعێراق دەمێننەوە بەمەبەستی مەشقکردن بە ھێزە سەربازییەکانی عێراق