بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە (٧) هاووڵاتی لەخانەقین کوژران

بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە (٧) هاووڵاتی لەخانەقین کوژران

بەهۆی دستڕێژی گوللەی چەند چەکدارێکی نەناسراو لە گەڕەكی بەختیاری خانەقین (٧) کەس کوژران و دووی دیکەش برینداربوون.
عەلی جەمال قەدوری بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیس گەرمیان رایگەیاند، کە ئەمشەو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لەگەڕەكی بەختیاری شاری خانەقین تەقەیان لە هاووڵاتیان كردووە کە لەدوکانێکدا بوون و بەزهۆیەوە (٧) كەس كوژراون و دووی دیکەش بریندرابوون".
بەپێی زانیارییەکانی پەیاما کورد، چەکدارەکان تۆمبێلێکیان پێبووەو دوای گەیشتنیان بە تەنیشتی دووکانەکە، دابەزیون و بەپەلە دەستڕێژی گوللەیان لەهاووڵاتیانی ناو دووکانەکە کردووەو دواتر هەڵهاتوون.
سەرچاوەکان باس لەوەشدەکەن، کە ئەو کەسانەی لەو روداوەدا کوژراون لەهاووڵاتیانی کورد و عەرەبن.
جێی ئاماژەیە، لەدوای روداوەکانی (١٦)ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە، كۆنترۆڵی ئەمنی شارۆچکەی خانەقین بەدەست هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵییەوەیە.