حکومەتی هەرێم موڵکەکانی دەدات بەکەرتی تایبەت
بەمەبەستی بەگڕخستنەوەیان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر له دوو هه‌زار كارگه‌ی له‌كاركه‌وتوو دەدات بەکەرتی تایبەت.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، عه‌بدولڕه‌زاق ناوه‌نده‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم، رایگەیاندووە، کە "ئه‌و موڵكانه داهاتیان كه‌مه‌و خه‌رجیان زۆره بۆ حكومه‌ت و سەر به‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازین، سه‌رجه‌میان ده‌درێنه كه‌رتی تایبه‌ت".
ناوەندەیی ئاشکراشیکردووە، کە سه‌رجه‌م موڵك و ماڵی حكومی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی بازرگانی (٣٣) موڵك و ماڵن ئه‌وانیش پێكهاتوون له (كارگه، كۆگاو زه‌وی)و تائێستا شه‌ش كارگه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌كه‌رتی تایبه‌ت دراوه.
لە درێژەی وتەکانیدا بەڕێوەبەری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هەرێم، په‌یامێكی ئاراسته‌ی كۆمپانیا‌و كه‌رتی تایبه‌ت دەکات و رایدەگەیەنێت،کە "هه‌ر كۆمپانیایه‌ك یان كه‌رتی تایبه‌ت بیه‌وێت موڵكێكی حكومه‌ت وه‌ربگرێت، ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌شبكات و به‌گوێره‌ی داواكه‌ی حكومه‌تیش كارگه یان موڵكێكی دیكه‌ی پێده‌دات، به‌مه‌رجێك بتوانێت به‌ڕێوه‌ی ببات و هه‌لی كار بڕه‌خسێنێت".