سبەینێ ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

سبەینێ ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی ناوەندیی حزبەکەی کۆدەبێتەوە و رۆژی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی رادەگەیەنن.
زوبێر عوسمان، لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسیبوک ئاماژەی بەوەشکردووە، دوێنێ سکرتاریەتی ئەنجومەنی ناوەندی و لێپرسراوی کۆمسیۆنەکان لە دەباشان بەسەرپەرشتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و عادل مراد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆبونەوەیەکی ئەنجامداوە.
باسی لەوەشکردووە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە سبەینێ کۆبونەوەی فراوانی ئەنجومەنی ناوەندی ئەنجام بدرێت و تیایدا بڕیاری بەستنی کۆنگرە بدەن پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هەمان رۆژدا لەتەلاری هونەر بە ئامادەبوونی زۆرینەی کادیرانی یەکێتی ڕۆژی بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی ڕادەگەیەنن.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی ڕایانگەیاند، رۆژی ٥ ی ئەم مانگە کۆنگرەی یەکێتی ئەنجام دەدرێت بەڵام بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی ئەو حزبەوە تا ئێستا دیار نییە کۆنگرەکە لە چ رۆژێکدا ئەنجام دەدرێت.