یەکەمین دەروێشى گونابادى کوژرا

یەکەمین دەروێشى گونابادى کوژرا

لە پاش بڕیاڕەکەى حەسەن ڕۆحانى بۆ دامەزراوە دادوەرى و ئەمنیەتى و نیزامییەکانى وڵاتەکەى سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەى جددى لەگەڵ "ئاژاوەگێڕانى گوڵستانى حەوتەم"، محەمەد ڕاجى، یەکێک لە دەروێشەکانى گۆنابادى لە کاتى لێکۆڵینەوە لە 'بنکەی لێکۆڵینەوەی دەیەمی شاپوور' لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانى لەدەست دت.

محەمەد ڕاجى لە بەرەبەیانى یەکى زوودا دەستبەسەر کرا و تا کاتى گیانلەدەستدانى، هیچ کەس لە بنەماڵەکەى شوێنى دەستبەسەرکردنەکەیان پێ نەزانیوە. شایەنى باسە محەمەد ڕاجى خۆى یەکێک بوو لە فەرماندەکانى پێشووى سوپاى پاسداران کە لە شەڕى هەشت ساڵەى ئێران و عێراقدا فەرماندەیی چەندین دەستەى سوپاى لە کوردستان لە ئەستۆ بووە، بەڵام لە ساڵى ١٣٨٣ لە سوپا جیابووەتەوە و خەریکى کشتوکاڵ بوو.