سوپای سوریا (١٠٪) ناوچەکانی کۆنترۆڵکردووەتەوە

سوپای سوریا (١٠٪) ناوچەکانی کۆنترۆڵکردووەتەوە

بەپێی راپۆرتێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانى هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەى غوتەى دیمەشق و تا ئێستا زیاتر لە (١٠٪) ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە.

روانگەی سوری بڵاویشکردووەتەوە، کە پاش ئەوەى سوپای سوریا شارۆچکەى شیفونییە و نەشابیە و حزرەمای کۆنترۆڵکردەوە، لەدواى بۆردومانێکی چڕ لەئێستادا بەشێکى ئەو ناوچەیەی گەڕاندووەتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی.

ئاشکراشکراوە، کە لەو شەڕ و رووبەڕووبوونەوانە وێڕای کۆژران و برینداربوونی سەربازانی هەردوولا، زیاتر لە (١٩) هاووڵاتی سڤیل شەهیدبوون.

ڕۆژی هەینی ڕابردووش رژێمى سوریا غوته‌ى رۆژهه‌ڵاتی بۆردومانکردووە و بەوهۆیەوە (٢٣) هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.

هێرشەکانی سوپاس سوریا لەکاتێکدایە، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ئاگربەستی داوە لەنێوان لایەنە شەڕکەرەکانی سوریا هاوکات روسیاش بڕیاری ئاگربەستی  بۆ ماوه‌ى پێنج كاتژمێر رۆژانه‌ لەسوریا راگەیاندووە،