قارەمانێتی و دڵسۆزی باوکی گەورەمان لەبیرناکەین

قارەمانێتی و دڵسۆزی باوکی گەورەمان لەبیرناکەین

مەلا مستەفا بارزانی هۆکاری پیرۆزی و موقەدەس بوونی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کە لەگەل ئەوەی سەرکردە و پێشەوا بوو، پێشمەرگەیەکی تێکۆشەریش بوو.
وا (٣٩) ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سەركردەو رابەر و سیمبولی كوردستان مەلا مستەفا بارزانی نەمردا تێپەڕ دەبێت، ٣٩ ساڵ ئاسانە، من دەڵێم ئەگەر (١٠٣٩) ساڵی دیکەش تێبپەڕن، خەلکی کورد قارەمانی و لێهاتوویی ئەم پیاوە گەورەیە لەبیر ناکەن.
بێ گومان مەلا مستەفای سەرۆک ڕێبەر بوو، چونکە ئەو توانا سەربازی و سیاسییەی کە هەیبوو، هەروەها ئەو خزمەتەی کە بە خەڵکی خۆی کردی، بۆ تاهەتایە لەناو دڵی میللەتی کورددا دەمێنێتەوە.
هۆکاری پیرۆزی و موقەدەسبوونی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ئەو لەگەڵ ئەوەی سەرکردە و پێشەوا بوو، پێشمەرگەیەکی تێکۆشەریش بوو.
سود و رێبازی یەکگرتوویی شوڕشی ئەیلول بەشێوەیێک بوو، کە هەرگیز کوردەکان لە خوێندنەوەو نووسینەکانیندا لەبیری ناکەن.
مسته‌فا بارزانی، سه‌ركرده‌ى هەر دیار و میژوویی شۆڕش و بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد و کوردستانیان، باوکی رۆحی میلله‌تێكى سته‌مدیده‌ی دابه‌شكراو و مافخوراو، گۆشكراوى نێو خانه‌واده‌یه‌كى خه‌باتگێڕ و گیانفیدایه‌، كه‌ سه‌دەیەک به‌ر له‌ئێستا په‌یامى ئازادبوون و نه‌عره‌ته‌ى كوردایه‌تى له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌وان په‌لوپۆى هاویشت، لەبەر ئەم تێکۆشانەی، من سەری ڕێزی بۆ دائەنوێنم.

من سەربڵندم بە دلسۆزی و قارەمانێتییەکەی
من پێی مەغرورم و دەگریم
مێژوو قارەمانێتی و خۆراگری شەهیدەکانمان لەبیر ناکات
ئەی پیاوی گەورە تۆ تاهەتایە لەناو دڵی هەموو کوردێکدا هەر زیندووی
تۆ وەک نەمادێک دەمێنییەوە
بە ئارامی بنوو
رەحمەتی خوات لێ بێت
نۆ نامری
خاکەکەت بەرین بێت


یوکسه‌ل ئاڤشار
04.03.2018