كۆمپانیای ئەبرامز، تیمی خۆی لەعێراق کشاندەوە

كۆمپانیای ئەبرامز، تیمی خۆی لەعێراق کشاندەوە

بەهۆی ئەوەی تانکی ئەبرامز کەوتووەتە دەستی حەشدی شەعبی، كۆمپانیای ئەبرامز تیمی خۆی لەعێراق كشاندەوە، كە كاریان چاكردنەوە و خزمەتگوزاری تانكەكانی ئەبرامز بوو.
بە پێی هەواڵێکی گۆڤاری فۆڕیەن پۆڵەسی كە تایبەتمەندە بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا، 
ئەو هەنگاوەی كۆمپانیای ئەبرامز بەهۆی ئەوەوە بووە كە تانكەكانی ئەبرامز كەوتوونەتە دەست حەشدی شەعبی و حكومەتی عێراق دەسەڵاتی بەسەردا نەماون، بۆیە کۆمپانیاکە بڕیار لەسەر کشانەوەی تیمی خۆی لەعێراق، كە كاریان چاكردنەوە و خزمەتگوزاری تانكەكانی ئەبرامز بوو داوە.
گۆڤارەکە باسی لەوەشکردووە، هەرچەندە حكومەتی عێراق توانیویەتی (٧) تانكی ئەبرامز لەمیلیشیای حەشدی شەعبی وەربگرێتەوە، بەڵام هێشتا هی دیکەیان لەبەردەستدا ماوەو حكومەت نەیتوانیوە هەموویان وەربگرێتەوە.
ئاشکراشکراوە، کە لەئێستادا ئەو تانكانەی ئەبرامز کە لەعێراقن پێویستیان بەچاكردنەوە و خزمەتگوزاریە و لەكار كەوتوون، بۆیە ئەگەر سوپای عێراق لەشەڕی داعشدا پێویستی بەم تانكانە هەبێت، ناتوانێ چیتر بەکاریان بهێنێت.