یەکیتی تاوتوێ کشانەوەی لە بەغدا دەکات

یەکیتی تاوتوێ کشانەوەی لە بەغدا دەکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ، " لەگەڵ ئەوەی کە بەشێک لە داواکارییەنمان لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق جێبەجێ کرا، بەڵام هێشتا لە ئاست داواکارییەکانمان نییە . "

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە عێراق " ئارێز عەبدۆللا " ڕایگەیاند " فراکسیۆنەکەمان لە چاوەڕوانی هەڵوێستی حکومەتی عێراق یا ڕێکدەکەوێت یان لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکشێتەوە .

ئارێز عەبدۆللا دەڵێ : بە پێویستی دەزانین " لایەنە کوردستانییەکان لە بەرامبەر حکومەتی عێراق لە سەر داواکارییەکانی کورد یەک هەڵوێست بین و بە یەک دەنگ داوای مافی گەلەکەمان بکەن .